بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ ڕێوڕەسمی خستنەڕووی پلانی ستراتیژی کۆلێژی تەکنەلۆجی بەڕێوەچوو

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د.علی رەشید خۆشناو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر، پ.ی.د.بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ.د.کیهان زرار غەفوور راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان، ڕێوڕەسمی خستنەڕووی پلانی ستراتیژی کۆلێژی تەکنەلۆجی بەڕێوەچوو.

لـە رێوڕەسمەکەد، ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆجی لە وتەیەکدا باسی له بایەخ و گرنکی پلانەکە کرد.

دواتر پ.د.خلیل حسن یونس مامۆستا لە کۆلێژی تەکنەلۆجی بەوردی تیشکی خستەسەر ناوەرۆکی پلانی ستراتیژی کۆلێژی تەکنەلۆجی کە ئامانج لێی بەرەوپێشبردن و گەشەسەندنی سەرجەم سێکتەرە ئەکادیمی، زانستی و کارگێڕییەکانە.

شایانی باسە ماوەی شەش مانگ لە رێگەی لێژنەیەکی تایبەت که پێکهاتبوو لە پ.د.خلیل حسن یونس، د.گلر فخرالدین محی الدین، د.ڕێڤان کامران اکرم، م. دلشاد احمد کریم، م.حسین علی ابراهیم، م. چیا حسین عبدالقادر و م.مصطفی صباح عبداللە کار کرا بۆ کۆکردنەوەی داتا و کارکردنن لەم پلانە ستراتیژییە بـۆ (5) ساڵی داهاتوو لەنێوان ساڵانی “2026 تـا 2031″، بەجێبەجێکردنی پلانەکە کۆلێژی تەکنەلۆجی پێشکەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت بەمەبەستی خزمەتکردنی قوتابیان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان.