لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦، بە نوێنەرایەتیی بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، شاندێکی زانکۆمان بەشدارییان لە پانێڵێکی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک کرد. شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان پ.ی.د. یوسف مستەفا ڕەسوڵ، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و بەشە ناوخۆییەکان، لەگەڵ د. هاوکار یاسین شەریف، سەرۆکی بەشی تەکنیکیی میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکیی کارگێڕیی هەولێر. مەراسیمەکە کە لە زانکۆی تیشک لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆکی دهستهی ئهمیندارانی زانكۆی نێودهوڵهتی تیشک و ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک زانکۆکان، مامۆستایان، ڕاگر و سەرۆک بەشەکان ئامادەی وون.
لە میانەی پانێڵەکەدا، چەندین وتاری بەپێز سەبارەت بەو بۆنەیە پێشکەش کران کە بەتەواوی تیشکیان خستە سەر گرنگیی زمانی کوردی و ڕەسەنایەتیی ناسنامەی نەتەوەیی ئەم زمانە. بەشێکی دیکەی وتارەکان تەرخان کرابوون بۆ باسکردن لە چۆنیەتیی پارێزگاریکردن و پێشخستنی زمانەکەمان، بەتایبەتی کە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا كه ڕووبەڕووی چەندین هەوڵی جیاجیا بووەتەوە بۆ گۆڕین و لاوازکردنی.
بەشداریکردنی شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەم جۆرە مەراسیمانەدا، دووپاتکردنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە زانکۆمان وەک ناوەندێکی زانستی و ئەکادیمیی پێشەنگ، هەمیشە بایەخێکی تایبەت بەم جۆرە چالاکییە نەتەوەیی و مەعریفییانە دەدات. سەرۆکایەتیی زانکۆمان بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری سەرەکیی ئەو هەوڵانەیە کە خزمەت بە کۆمەڵگە و ناسنامەی نەتەوەییمان دەکەن، و بەردەوام دەبێت لە هاندان و بەشداریکردنی کارا لەم جۆرە چالاکییە گرنگانەدا.













