Monthly Archives: شوبات 2026

سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ری بۆ كاروباری زانستی، بانگهێشتی مودیوڵی (EduPreneurship and University work Environment Cooperation) كران، كه‌ له‌لایه‌ن دكتۆر ئاراس قادر خۆشناو، و پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، ده‌گوترێنه‌وه‌

ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦، هەریەک لە بەڕێزان پ.د. ئیدریس محەممەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەشدارییان كرد لە دوایین مۆدیوڵی خولی (١٣)ی به‌یانیان و ئێوارانی پێداگۆجیدا.

لە میانی بەڕێوەچوونی ئەم مۆدیوڵەدا کە وانه‌ی:

 (EduPreneurship and University work Environment Cooperation)، لەلایەن هەردوو بەڕێزان دکتۆر ئاراس قادر خۆشناو و پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆوە دەگوترێنەوە، سەرۆکی زانکۆ دوو بابەتی گرنگی پێشکەش بە مامۆستایانی بەشداربوو کرد. كه‌ بریتی بوون لە تیشکخستنە سەر ڕۆڵی زانکۆ لە گەشەپێدانی بەردەوام و ڕەخساندنی هەلی کار، لەگەڵ خستنەڕووی بنەماکانی مامۆستای نموونەیی و سەرکەوتوو، و  بۆ ئاماده‌كردنی مامۆستایان له‌و مودیوڵه‌ وه‌ك مامۆستایه‌كی پێشه‌نگی سه‌ركرده‌ی مۆدرن له‌داهاتوودا. هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی بابەتێکی وردی سەبارەت بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بۆلۆنیا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لە بەشێکی دیکەدا، هه‌ر یه‌ك له‌به‌ڕێزان و دكتۆر ئاراس قادر و پ.ی.د. هەتاو كه‌ریم، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌یان سه‌باره‌ت (EduPreneurship) پێشكه‌ش به‌ مامۆستایانی پێشه‌نگ كرد، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر ئامادەکردنیان وەک سەرکردە و مامۆستایه‌كی مۆدێرن و پێشەنگ بۆ داهاتووی پرۆسەی خوێندن، كه‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان بازاڕو هه‌لی كار له‌ خۆ ده‌گرێت. رۆڵی سه‌نته‌ره‌كانی په‌ره‌پێدانی كار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆڵی مامۆستا وه‌كو راوێژكار نیشان بدات.

ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (6)ی ئه‌نجام دا

هه‌ولێر- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ

لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی زانکۆمان، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦، ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ ئەنجام دا. کۆبوونەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، بە سەرپەرشتی بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن بەڕێوەچوو. لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆکی زانکۆ وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبووان، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆ کرد.

دواتر لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر چەندین ڕێنمایی گرنگی کارگێڕی و زانستی و ئاراستەی ئەندامانی ئەنجوومەنی کرد. هاوکات گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەربارەی خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی ئەم وەرزەی خوێندنی قوتابیان کرا، تاوەکو پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند، دوو سیمیناری گرنگ پێشکەش کران؛ یەکەمیان لەلایەن دکتۆر دلێر عەبدوڵڵا ئەحمەد، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی زانکۆمان سەبارەت بە “کۆنمرەی دەرچوون”، و دووەمیشیان لەلایەن پ.د. کەیھان زرار غەفور، ڕاگری کۆلێژی تەکنۆلۆجی هەولێر سه‌باره‌ت به ‌”پرۆفایلی زانکۆ لە ڕیزبەندی وێبۆمەتریك” پێشکەش کرا. ئەنجامدانی ئەم جۆرە سیمینار و بەرنامانە دەلالەت لەوە دەکات کە زانکۆمان هەمیشە بایەخ و گرنگییەکی تەواو بە پێشخستنی ئاستی ئەکادیمی دەدات و بەردەوام پاڵپشت و هاوکارە بۆ سەرخستنی هەر چالاکییەک کە خزمەت بە ڕەوتی زانستیی زانکۆکەمان بکات.

بانگهێشتنامە.. بۆ کۆمپانیاکانی بواری تەندروستی و پزیشکی، نەخۆشخانە تایبەتەکان، کۆمەڵگەی پزیشکی و تاقیگە شیکارییەکان

 

 

سڵاو و ڕێز…

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر- بەرێوەبەرایەتی سەنتەری پەرەپێدانی کار؛ بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتی فەرمیتان ئاراستە دەکات، بۆ بەشداریکردن لە دیدارێکی تایبەت بە دروستکردنی پردێکی پەیوەندیی بەهێز و هەماهەنگییەکی توندوتۆڵ لە نێوان زانکۆمان و دامەزراوە تەندروستیی و پزیشکییەکان؛ لێک نزیکبوونەوەی کەرتی ئەکادیمی و بازاڕی کاری تەندروستیی و پزیشکی، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی لەگەڵ بازاری کار و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی مەشق و ڕاهێنان و پرۆگرامی تواناسازی بۆ قوتابیان و دەرچووانی بەشە زانستییەکانی زانکۆمان.. لەم سۆنگەیەوە؛  بڕوامان وایە بە کارکردنی هاوبەش دەتوانین زەمینەیەکی گونجاو بڕەخسێنین بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، تەکنیکی و پراکتیکی قوتابیان و دەرچوان؛ کە لە کۆتاییدا خزمەت بە کەرتی تەندروستی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات.

 

بۆ زانیاری زیاتر؛ په‌یوه‌ندی بكه‌ن بە بەرێز

(زانا دڵشاد عبدالله)؛ ستافی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر..

ژمارەی‌ مۆبایل:  07504655007

سه‌رۆكی زانكۆمان پێشوازی له‌ قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیارانی سه‌ركه‌وتوو ده‌كات..

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ- هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ 23/2/2026، به‌ڕێز پ.د. ادریس محمد طاهر هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، پێشوازیكرد له‌ شاندێك كه‌ به‌شداربوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی راگرایه‌تی ئیمارات، و هه‌روه‌ها پێشوازی كرد له‌ بەشداربووانی کۆنفراسی دووەمى قوتابیان و کۆبوونەوەى ساڵانەى (کۆمەڵەى کارگێرى راگرایەتى قوتابیان لە زانکۆکانى عەرەبى/ جمعية ادارات عمادات شؤون الطلبة في الجامعات العربية)، کە لە زانکۆى العین، بەسەرپەرشتى بەڕێز (د. رفاه رشید) لە کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى/ بەشى ئەندازیارى شارستانى، و قوتابى (سناء عبدالله سعید) كه‌ بە توێژینەوەیەک بە شێوازى ئۆنلاین بەشداربوون و سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی زانكۆ، چاویكه‌وت به‌ هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان (پ.ی.د ئه‌رشه‌د سدیق عه‌بدوڵڵا)، مامۆستا له‌ كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی و قوتابی (ئیمان سامی ئه‌حمه‌د)، كه‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌لایه‌ن زانكۆی (نه‌زوه‌) قبووڵ كراو  دواتر له‌چوارچێوه‌ی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ زانكۆی نه‌زوه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌ممانی ئه‌مساڵ له‌ (26)مین دیداری قوتابیانی داهێنه‌ر‌ به‌شدار بوون.

هاوه‌ڵی سه‌رۆكی زانكۆ، هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و دكتۆر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و مامۆستا به‌هزاد حلمی ئاكره‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و ست دره‌خشان ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ ئاماده‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ بوون.

ئامانج له‌م چاوپێكه‌وتنه‌، پێشوازیكردن بوو له‌ قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیاران كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی زانكۆمان ئه‌م چالاكییه‌ ئه‌نجام دران، ده‌ستخۆشی له‌ به‌ڕێزان كرا له‌وه‌ی كه‌ توێژینه‌وه‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی وه‌رگیراوه‌، و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ تاكو كه‌لتووری كوردیی به‌ دونیای عه‌ره‌بی بناسێنن.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، وێڕای پیرۆزبایی له‌قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه‌، ئومێدی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی پله‌و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یانی بۆ خواست، و زانكۆمان له‌ساڵی 2015، تاكو ئێستا به‌رده‌وام له‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ به‌شداره‌ كه‌ له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام ده‌درێت.

شایانی باسه‌، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، وێڕای جێبه‌جێكردنی پلان و ده‌رفه‌تی ئاڵوگۆڕی قوتابیان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌شقی هاوینه‌ له‌زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ساڵانه‌ له‌كۆنفرانس و دیداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ مافی به‌شداریكردنی توێژینه‌وه‌ی قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیاران ده‌ڕه‌خسێنێت، دوای په‌سندكردنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی زانستی كۆنفرانس.

1 2 3 8