هه‌ولێر- كه‌مپی یه‌ك
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی 1/2/2026، لە کەشێکی پڕ لە شکۆ و وەفادا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەراسیمێکی شایستەی بۆ یادکردنەوەی کارەساتی 1ی شوبات ڕێکخست. مەراسیمەکە بە سەرپەرشتی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆ و و به به‌شداریكردنی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندی گشتی، و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، و دكتۆر زانا مه‌لا خالید، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، دكتۆر ئامانج برادۆستی به‌رپرسی ناوچه‌ی زانكۆ، و دكتۆر كۆڤان به‌رپرسی رێكخراوی مامۆستایانی پۆلیته‌كنیك، و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان، مه‌راسیمی كاره‌ساتی (1)ی شوبات به‌ڕێوه‌چوو..
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد و پاشان لەلایەن پ.ی.د. سەرسام خەلیل عومەر، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، بەخێرهاتنی میوانان کرا.
لە وتاری سەرەکی مەراسیمەکەدا، سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم ڕۆژە مێژووییە و ئاماژەی بەوە دا کە شەهیدان چرای ڕووناکی ڕێگای ئازادیمانن و ئەرکی ئێمەیە یادەوەرییان بە زیندوویی بهێڵینەوە. لە میانەی وتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەمیشە پێشەنگ و پاڵپشتە لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییە نیشتمانییانە، چونکە بڕوای تەواوی بەوە هەیە کە ئەم یادانە هەستی نیشتمانپەروەری و شانازی بە ناسنامەی نەتەوەیی لای قوتابیان بەهێزتر دەکەن و دەبنە پردێک بۆ گواستنەوەی مێژوو و قوربانیدانی گەلەکەمان بۆ نەوەکانی داهاتوو. هەروەها دووپاتی کردەوە کە دوژمنان جیاوازی لەنێوان پێکهاتەکان ناکەن، بۆیە پێویستە ئەم یادە بکەینە هەوێنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بەدەستهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانمان.
بەشی کۆتایی مەراسیمەکە تەرخان کرابوو بۆ پانێڵێکی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی د. هاوکار یاسین و میوانداری مامۆستا عەبدولخالق وەک یەکێک لە شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، کە تێیدا یادەوەرییەکانی ئەو ڕۆژە و قەبارەی قوربانییەکان باس کران. لە کۆتاییدا وەک ڕێزڵێنان، درعی زانکۆ لەلایەن سەرۆکی زانکۆوە پێشکەش کرا و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.


















