هه‌ولێر- كه‌مپی دوو
له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی بەردەوامی زانکۆمان بە بەرزکردنەوەی توانای قوتابیان و دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 5ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٦، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی. د. محسن شریف راگری كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، و پ.ی.د. دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه، سه‌رۆك به‌شی ته‌كنیكی میدیا له كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی، له هۆڵی كۆنفرانسی به‌شی ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری لە کۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆمان پانێڵێکی تایبەتمەندی به ناونیشانی (لێهاتویی ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كاری میدیایی) له كه‌مپه‌سی دوو پێشكه‌شكرد.
ئه‌م چالاكییه بە هەنگاوێکی گرنگی هەماهەنگیی نێوان کەرتی ئەکادیمی و هه‌لی کار دادەنرێت و تێیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو له مامۆستایان و قوتابیانی بەشی كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی تێیدا ئاماده‌بوون و گفتوگۆی چڕ لەسەر داهاتووی قوتابیان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار كرا له ده‌زگاكانی میدیایی. سه‌ره‌تا، پ.ی.د. دلێر ئه‌حمه‌د حه‌مه، سه‌رۆك به‌شی ته‌كنیكی میدیا، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كرد، دواتر پ.ی. د. محسن شریف، راگری كۆلیژی ته‌كنیكی كارگێڕی هه‌ولێر، جه‌ختی له‌سه‌ر گرێدان و گرنگی نێوان کەرتی ئەکادیمی هه‌لی كار كرده‌وه، پاشان پانێڵه‌كه به‌ڕێوه‌چوو
لە بەڕێوەچوونی ئەم پانێڵەدا، لەلایەن پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆ (CDC) گێڕدرا، کە وەک داینەمۆی سەرەکیی چالاکییەکە بوو، بەڕێزیان بە وردی و لە ڕوانگەیەکی ئەکادیمی و مەیدانییەوە تیشکیان خستە سەر دەرچووانی به‌شه‌كانی میدیایی و چۆنیەتی خۆئامادەکردنیان بۆ قۆناغی دوای زانکۆ و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌ده‌زگا میدیاییه‌كان. و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تەنها بڕوانامە بەس نییە بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ده‌رفه‌ته، بەڵکو پێویستە قوتابیانی به‌شی راگه‌یاندن پەرە بە کارامەییە کەسی و تەکنیکییەکانی خۆی بدات، تاوەکو ببێتە هەڵبژاردەی یەکەم لەلایەن ده‌زگا میدیاییه‌كان و بە ئاسانی هەلی کار بەدەست بهێنن، و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا چ ئاستێك پرۆگرامه‌كانی خوێندن گونجاوه له‌گه‌ڵ كه‌رتی میدیایی و هه‌لی كار.
به‌شداربووانی پانێڵكه بریتی بوون له: پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆ، وه‌كو پاناڵیست ، و د. ئاشنا شه‌وكه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ، و شه‌هرام میرحاج، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی (كوردستان TV) وه‌كو پاناڵیست، و عیماد میكائیل قوتابی ده‌رچووی میدیا له ده‌زگای (NRT) وه‌كو پاناڵیست، و ده‌شتی عارف قوتابی ده‌رچووی میدیا له ده‌زگای (964) وه‌كو پاناڵیست، و سه‌ركار حسێن، قوتابی قۆناغی سێیه‌م له ده‌زگای (خه‌بات) وه‌كو پاناڵیست، باسیان له ئه‌زموونی كاركردنی خۆیان كرد كه چۆن هه‌لی كاریان له ده‌زگا میدیاییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها رێنماییان خسته‌ڕوو بۆ قوتابیانی دوای خۆیان كه چۆن بتوانن له‌كاركردنیان له ده‌زگا میدیاییه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە ڕەنگدانەوەی سیاسەت و ستراتیژیی سەرۆکایەتیی زانکۆمانە، کە هەمیشە وەک پاڵپشتێکی بەهێز لە پشت ئەم جۆرە دەستپێشخەرییانە دەوەستێت. زانکۆمان بڕوای تەواوی بەوە هەیە کە ئەرکی زانکۆ تەنها وانەوتنەوە نییە، بەڵکو دروستکردنی زەمینەسازییە بۆ ئەوەی قوتابیان و دەرچووان بە متمانەوە ڕووبەڕووی تەحدیاتی هه‌لی کار ببنەوە، بۆیە بەردەوام هانی سەنتەرەکانی وەک CDC دەدات تاوەکو باشترین خزمەتگوزاری و ڕاوێژ پێشکەش بە ڕۆڵەکانمان بکەن.















































