هه‌ولێر- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 10/2/2026، و بە سەرپەرشتی بەرێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک، و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا رێز له چالاکوانی وەرزشی پێشەنگ و دێرینی شاری هه‌ولێر، مامۆستا (وریا عبدالقادر محەمەد مصطفی) ده‌گرێت، ئه‌و رێزلێنانه به‌ئاماده‌بوونی بەرێز پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و به‌ڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و میوانان و مامۆستایان و وه‌رزشوانان و فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام درا.
شایەنی باسە مامۆستا وریا کەخاوەنی (٣١) مەدالیای زێڕه لەپاڵەوانیەتی تێنس، وئەندامی رابیتەی تێنسی یاریزانە دێرینەکانی ئاسیا‌و عەرەبه‌و یاریزانی هەڵبژاردەیی عێراق و پاڵەوانیەتی کۆماری عێراق بووه له‌ساڵی ١٩٩٤، و جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی تێنسی عێراق بووه لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٢٤. و پاڵەوانیەتی تێنسی جیهانیی بووه له ساڵی (٢٠١٥ تا٢٠٢٥)و خاوەنی مەدالیای زیوی عەرەبییه لەوڵاتانی عەرەبی میسر و پاڵەوانیەتی تێنسی زانکۆکانی عیراق بووه بۆ چەندین ساڵ، ئه‌مڕۆ خانه‌نشین بووه و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان مه‌راسیمێكی بۆ ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكی زانكۆ، له‌وته‌یه‌كیدا وێڕای به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ك، تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی یاریزانی دێرینی شاری هه‌ولێرو به سه‌روه‌تێكی پڕ به‌های وه‌سف كرد‌و سه‌ربه‌رزی كوردستانی گرێدا به لێهاتووی كه‌سانی وه‌ك ئه‌م كه‌سه خۆنه‌ویستانه، گووتی: به پێویستی ده‌زانم رێز له‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ی مامۆستا بگرین كه له خزمه‌تی كوردستان و وه‌رزش تێیپه‌ڕاند.. ئێمه زیاتر له 35 ساڵه مامۆستا ده‌ناسین و هه‌ر له‌و بواره‌دا زۆر چالاكانه كاری كردووه، ئێوه‌ش ده‌زانن كه وه‌رزش له‌مڕۆدا كه‌متر نییه له بواره‌كانی ئابوری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی و ..تد. ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه ئه‌م هه‌رێمه ئارامه‌ی ئێمه به ماندووبوون و شه‌ونخونی ئه‌م جۆره كه‌سانه كه‌وتۆته سه‌ر پێ، هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه له‌نێوان وڵاتانی چوارده‌وری نا ئارام. ته‌نها كوردستانه جیاواز له هه‌ر لایه‌كی دیكه‌ی ئێمه كه بۆته وێستگه‌یه‌كی ته‌ناهی و سه‌قامگیری بۆ ژیان، و ئه‌گه‌ر كوردستان به‌راورد بكه‌ین به هه‌ر وڵاتانی ده‌وروپشتمان، له هه‌موو روویه‌كه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر ده‌بینین و خۆشبه‌ختانه كوردستان به‌سه‌دان هه‌نگاو له پێش هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌یه، ئه‌وه‌ش به ره‌نج و خه‌بات و بێ وچانی پێشمه‌رگه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رو هه‌موو لایه‌ك و تاكێكی نیشتمانپه‌روه‌ره.. قه‌یرانی ئابووری ناڕه‌وای سه‌ر كوردستان چۆكی به فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان نه‌داوه، به‌ڵكو بوونه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ پته‌وبوون و سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌مان..
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا رێزلێنانی زانکۆ و میوانان بەخشرایە خانەنشین مامۆستا وریا و وێنەی یادگاری له‌گه‌ڵ گیرا. جێگەی ئاماژەیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەمیشە وەک بەشێک لە ستراتیژ و نەریتی زانکۆیی خۆی، بایەخێکی تایبەت بەم جۆرە چالاکییانە دەدات و دەرگای هەمیشە واڵایە بۆ ڕێزلێنان لەو کەسانەی خزمەتیان کردووە، بەو بڕوایەی کە ڕێزگرتن لە ماندووبوونیان و بەسەرکردنەوەیان، ئەرکێکی ئەخلاقی و ئەکادیمییە و زانکۆ هەمیشە پاڵپشتیان دەبێت.



































































































