Daily Archives: کانوونی دووەم 8, 2026

راگرى په يمانگه ى ته كنيكى مێرگەسور و سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوە

بە مەبەستی تاووتوێکردنی دۆخی کارگێڕی و زانستیی پەیمانگە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 2026/1/7 پ.ی.د. طالب محمدشریف عمر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، سەردانێکی فەرمی بۆ لای بەڕێز شێخ سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەوتنەکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و پلانەکانی داهاتوو کرا، تەوەرێکی سەرەکی دیدارەکە تایبەت بوو بە پڕکردنەوەی میلاکات بۆ پۆستە بەتاڵەکانی پەیمانگە، کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خزمەتگوزارییە لە دەڤەری بارزان، تاوەکو پەیمانگەکە بتوانێت بە باشترین شێوە پێشوازی لە پرۆسەی خوێندن بکات،ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕاگرایەتی پەیمانگەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و زیاتر خزمەتکردنی قوتابیان و مامۆستایان و بواری زانستی لە دەڤەرەکە بە گشتییە.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر