ئهمڕۆ، رێكهوتی 18/1/2026، بهڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە پێکهاتبوو لە م. حەسەن سەرتیب جاف، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکانی خوێندن و ژیار اسماعیل حوێز، بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان.
لە سەرەتای دیدارەکەدا کە پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆ ئامادەی بوون، پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و کورتەیەکی لەسەر پێکهاتەی زانکۆ و کۆلێژ و بەشەکان و پسپۆڕییەکانی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
دواتر شاندەکە، وێڕای سوپاسگوزارییان بۆ پێشوازییکردنەکە، هاوکات باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان کرد، کە سوود وەرگرتنە لە ئەزموون و شارەزایی مامۆستایانی زانکۆمان لە داڕشتنی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندنی پیشەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
هاوکات سەرۆکی زانکۆ ئامادەیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری بۆ شاندەکە خستەڕوو و رایگەیاند کە بەهەموو تواناوە پشتیوانی لەو هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردە دەکەن. هەر لە دیدارهکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرا بە ئامانجی خزمەتکردنی قوتابیان لە ناوەندەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە و زانکۆکان بە گشتی کرا.






