Daily Archives: کانوونی دووەم 19, 2026

شاندێکی وڵاتی هیندستان، سەردانی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی کردو وۆركشۆپێكیان ئه‌نجام دا..

هه‌ولێر- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیك

ڕۆژی دووشـەممـە (19ـی 1ـی 2026)، لـەژێـر چـاودێـری بـەڕێـز پ.د. ئیدریـس محمـد طـاهـر هـەرکـی، سـەرۆکـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر، و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و به‌ڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و به‌ڕێز پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ و  بـەسـەرپـەرشتـی بـەڕێـز پ.د. کیهـان زرار غفـور، ڕاگـری کـۆلێـژ، بـە میـوانـداری کـونسـوڵـی گشتـی وڵاتـی هینـدستـان بـەڕێـز (بـریجیـش کـۆمـار) و جێگـرەکـەی بـەڕێـز (هیتیـش سینـگ)، و هه‌روه‌ها بـە ئـامـادەبـوونـی ژمـارەیـەکـی بـەرچـاو لـە مـامـۆستـا و فـەرمـانبـەرانـی سـەر بـە زانکـۆکـەمـان، کـۆلێـژی تـەکنـەلـۆجـی/ زانکـۆی پـۆلیتـەکنیـکی هـەولێـر، هـەڵسـا بـە ئـەنجـامـدانـی وۆرکشـۆپێکـی زانستـی لـەژێـر نـاونیشـانـی:

“Application process For ITEC Program” وۆرکشـۆپـەکـە تـایبـەت بـوو بـە تیشکخستنـەسـەر چـۆنیـەتـی پـڕکردنـەوە و بـەشـداریکـردن لـە کـۆڕسـی ڕاهێنـان لـە وڵاتـی هینـدستـان.

لـە وۆرکشـۆپـەکـەدا هـەریـەک لـە بـەڕێـزان (پ.د.کیهـان زرار غفـور)، (د.یـوسـف طـە معـروف) و (هیتیـش سینـگ) بـە پـانێڵێـک بـاسیـان لـە گـرنگـی بـابـەتـەکـە کـرد، بـە ئـامـانجـی بـەشـداریکـردنـی مـامـۆستـا و فـەرمـانبـەران بـە مـەبـەستـی سـوود وەرگـرتـن و بـەرزکـردنـەوەی تـوانـا زانستـی و کـردارییـەکـانیـان.

ڕاگری پەیمانگە بەشداری لە وۆرکشۆپێک کرد بەناونیشانی “Application process For ITEC Program”

ئەمڕۆ ١٩/٠١/٢٠٢٦ لـەژێـر چـاودێـری سـەرۆکـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر بـەڕێـز (پ.د.ادریـس محمـد طـاهـر هـەرکـی)، بـە میـوانـداری کـونسـوڵـی گشتـی وڵاتـی هینـدستـان بـەڕێـز (بـریجیـش کـۆمـار)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ وە بەڕێز ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر (پ.ی.د تیران جمیل پیرۆ ) و یاریدەدەری ڕاگر (د.طارق ويسي صادق ) بەژداریان کرد لەم ۆرکشۆپە لـەژێـر نـاونیشـانـی

“Application process For ITEC Program”

لە هـۆڵـی کـۆنگـرەکـانـی سـەرۆکـایـەتـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر

شاندێکی زانکۆمان به‌شداری راهێنانێك له‌زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی رۆما له‌وڵاتی ئیتاڵیا ده‌كات

شاندێکی زانکۆمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگەر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی.د. عەبدوڵڵا عومەر یاسین، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان (IRO) و بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدانی کار (CDC)، پ.ی.د. هه‌تاو كریم خضر و مامۆستا هودا صباح نجم الدین، مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و نوێنەری سەنتەری (CDC) لە پەیمانگای ناوبراو  و پیرۆ بۆتان محسن ستاف له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، لە چوارچێوه‌ی پڕۆژەی (RISE) ، سه‌ردانی زانکۆی نێوده‌وڵه‌تی رۆمای له‌وڵاتی ئیتاڵیا لە زنجیرەیەک خولی ڕ،اهێنان و دیداری ئەکادیمیدا بەشدارییان کرد.

ئامانجی به‌شداریكردن له‌م راهێنانه‌، پێداچوونه‌وه‌ بوو به‌ نه‌خشه‌ڕێگای به‌ نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆ‌مان و هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی كاروباری هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (IRO) و (CDC) یه‌. و له‌ راهێنانه‌كه‌دا جه‌خت  له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی قوتابیان و مامۆستایان كرایه‌وه‌ و كار بۆ چۆنیه‌تی به‌ ده‌ستهێنانی پاڵپشتی دارایی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و نزیكبوونه‌وه‌ی زانكۆمان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی وڵاتی ئیتاڵیا كران.

پرۆژەی (RISE)  هەوڵدەدات خاڵی بەیەکگەیاندنی نێوان کەرتی ئەکادیمی و کەرتی پیشەسازی پته‌و بکات.

(RISE)  پرۆژەیەکی هاوبەشی ئەکادیمی دوو ساڵەیە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا (European Union)   پاڵپشتی دارایی کراوە. و لە مانگی یه‌کی ساڵی 2025 دەستی بەکارەکانی کردووە و بڕیارە لە مانگی یه‌کی ساڵی 2027 کۆتایی پێبێت.  و لە کۆی گشتیدا، نۆ زانکۆ لە پرۆژەکەدا بەشدارن، كه‌ حه‌وت زانکۆ لە هەرێمی کوردستان. و یەک زانکۆ لە وڵاتی ئیتالیا، یەک زانکۆ لە وڵاتی ئیسپانیا (زانکۆی میواندار) و له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستسه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

بەشداریی چالاکانەی زانکۆمان لەم جۆرە پڕۆژە نێودەوڵەتییانەدا هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەجیهانیکردنی سیستەمی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی توانای دەرچووان بۆ کێبڕکێکردن لە بازاڕی کاردا.