








ئەمڕۆ، چوار شەممە، رێكه‌وتی 21/1/2026، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (5)ی ئەنجوومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی به‌ڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر ھەرکی، سەرۆکی زانکۆ، و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و سه‌رجه‌م ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجامدرا.
سەرۆکی زانکۆ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، بە خێر هاتنى ئامادەبووانى کرد و دواتر باسێکى رەوشی ئەورۆى ناوچەکەى کرد و هیواى خواست گەلى کورد هەر سەرکەوتووبیت و دواتر دەست خۆشی لە راگرەکان کرد، کە زۆر بەسەرکەوتووى وەرزى پایزە خویندن و تاقیکردنەوەکان کۆتایی پێ هات…
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکى زانکۆ تأکیدى له‌سه‌ر ئه‌وه کردەوە بۆ خۆ ئامادەکردنی خوێندن لە هەموو روویەکەوە لە وەرزى بەهارهدا.. و دواتر چەندین بابەتى کاروبارى کارگێڕی و زانستى و قوتابیان گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر كرا‌و و بڕیارى لەسەر درا.








ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ١ی ٢٠٢٦، لەژێر چاودێریی بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی، هەڵسان بە ئەنجامدانی سمپۆزیەمێکی زانستیی گرنگ لەژێر ناونیشانی “هۆشیارکردنەوەی ئافرەتانی زانکۆ لە خۆپارێزی لە نەخۆشیی شێرپەنجەی مەمک” کە تیایدا ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی زانکۆمان ئامادەبوون.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی ستراتیژییەت و دیدگای زانکۆمان دێت بۆ گرنگیدان بە تەندروستی و سەلامەتیی تاکەکانی نێو کەمپەس، کە تێیدا بابەتی خۆپارێزی و پشکنینی پێشوەختە بە وردی بۆ ئامادەبووان شیکرایەوە. شایانی باسە سەرۆکایەتیی زانکۆمان هەمیشە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و زانستی، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ سازدانی ئەم جۆرە کۆڕ و چالاکییە زانستییانە دووپات کردووەتەوە و بەردەوام هاندەر بووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستی لە ناوەندە ئەکادیمییەکاندا، بە ئامانجی پاراستنی سەلامەتیی ستاف و خوێندکاران لە مەترسییە تەندروستییەکان. لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان، بڕوانامەی ڕێزلێنان پێشکەش بە ڕێکخەرانی سمپۆزیەمەکە کرا.








هه‌ولێر- سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیك
ڕۆژی سێ شـەممـە (20ـی 1ـی 2026)، به‌ڕێز پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگه‌ر، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی.د. عه‌بدوڵڵا عمر یاسین، به‌ڕێوه‌به‌ری نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆ‌و دكتۆر دلێر عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ، پێشوازییان كرد له شاندێك زانكۆی حه‌مدانییه كه پێكهاتبوون له دكتۆره علا ابراهیم محمود، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی دڵنیایی جۆری و رایكینگی زانكۆ، مامۆستا استبرق علی حمید، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زانستی و نوێنه‌ری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی، و دلال عبدالعزیز محمود فه‌رمانبه‌ر له به‌شی دڵنیایی جۆری و راینكینگی زانكۆ و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ.
ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه، گفتوگۆكردن بوو له هه‌ماهه‌نگی و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆ و هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و كۆنفرانسی هاوبه‌ش و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی مامۆستایان له نێوان هه‌ردوو زانكۆدا.
جێی ئاماژه‌یه، زانكۆی حه‌مدانیه، زانكۆیه‌كی حكومیه‌و له‌ساڵی 2014 له‌شاری موسڵ دامه‌زراوه، و زۆریش له ستافی ئه‌و زانكۆیه كوردن.

