رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ١ی ٢٠٢٦، بە پاڵپشتیی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی “پەرتووکی ژینگەیی” خرایە بواری جێبەجێکردنەوە. لەم مەراسیمەدا کە تایبەت بوو بە ڕێزلێنان لە نووسەرانی بواری ژینگەپارێزی لە هەرێمی کوردستان، بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر وەک میوانێک بانگهێشت کرابوو و بەشداری تێدا کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی مەراسیمەکەدا، پرۆسەی دابەشکردنی پەرتووکە ژینگەییەکان بەسەر کتێبخانەکانی سەر بە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو.
ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لەم بۆنەیەدا جەختکردنەوەیە لەسەر دیدگای زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر کە هەمیشە بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە پرسە ژینگەییەکان و وەک پاڵپشت و هاوکارێکی بەردەوام دەمێنێتەوە بۆ سەرخستنی هەر چالاکی و پڕۆژەیەک کە ئامانج لێی پەرەپێدانی هۆشیاریی ژینگەیی و خزمەتکردنی کۆمەڵگایە.














































